میدیا - هەولێر:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 28 / 1 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی دیوانى پارێزگاى هەولێر-یان كردو، سەبارەت بە رەوشى پارێزگاى هەولێر و پشتیوانی هەولێر لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ پارێزگارى هەولێر گفتوگۆیان کرد و، وێڕای دەستخۆشى، هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاتریان بۆ پارێزگارى هەولێر خواست.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (قەهار مەخمووری ئەندامى مەکتەبى سیاسى و زوبێر عومەر ئەندامی کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK )، سەردانی دیوانى پارێزگاى هەولێر-یان كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێز (ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر) پێشوازی كران، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى دەستخۆشى لە شێوەى کارکردنى پارێزگارى هەولێر لە خزمەتكردن و بەدەنگەوەچوونی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر پیرۆزبایی لێکردن و هیوای خواست کەوا وەک هەمیشە بەردەوام بێت لەسەر ئەو شێوازە کارکردنە، هەروەها سەبارەت بە رەوشى شارى هەولێر سەرنج و روانینى YNDKى خستەڕوو و داوایکرد هەوڵبدرێت هیچ دیوارێک لە نێوان پارێزگار و دانیشتوانى هەولێر نەبێت.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە هاوکاری و ئاسانکاری پشتیوانیکردنی پارێزگاری هەولێر بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کرا، بەوەی کەوا پارێزگار رۆڵێکی کارای هەبووە لە پارێزگاریکردن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی هەولێر بۆ پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، لەم رووەوە سکرتێری گشتیی YNDK سوپاسى بەڕێزیانی کرد، لەبەرامبەردا پارێزگارى هەولێر وتى بەدڵنیاییەوە هەوڵدەدەم کەوا لە خزمەت تەواوى خەڵکى هەولێر دابم، سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان وەک وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی ئەوەی بتوانم درێخی ناکەم، هەروەها سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK ی سەبارەت بە پرسە نەتەوەیى و نیشتمانییەکان كرد.
شایانى باسە لە کۆتایى دیدارەکەدا جەختیانكردەوە سەر پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان.