سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمى رۆژى نیشتمانیى هەنگاریا دەبێت

تشرين1/أكتوير 23, 2026
میدیا - هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢ / ١٠ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمی رۆژى نیشتمانیى هەنگاریا بوو، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتیی YNDK ی بە كۆنسڵخانه‌ى گشتیی هەنگاریا و لەڕێی ئەوانیشەوە بە حكومەت و گەلی هەنگاریا راگەیاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەرى هەڤاڵ (زیلان سارمەمی ئەندامى کۆمیتەی سەرکردایەتیی YNDK)، لەسەر بانگهێشتی كۆنسڵخانه‌ى گشتیی هەنگاریا لە كوردستان ئامادەی رێوڕەسمی رۆژى نیشتمانیى هەنگاریا بوو، كە لە هوتێلى دیڤان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، سكرتێری گشتیی YNDK بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (دۆمینیکا کۆڤاکس کۆنسڵى گشتیی هەنگاریا لە كوردستان و دیپلۆمات و كارمەندانی كۆنسڵخانەوە) پێشوازی كران، لەڕێوڕەسمەكەدا سكرتێری گشتی YNDK بەبۆنەى رۆژى نیشتمانیى هەنگاریا پیرۆزبایی خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە كۆنسڵخانه‌ى گشتیی هەنگاریا و لەڕێی ئەوانیشەوە بە حكومەت و گەلی هەنگاریا راگەیاند و هیوای سەركەوتن و گەشەسەندن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ گەلی هەنگاریا خواست، ئەمەو كۆنسڵى گشتیی و ديپلۆماتكارانى كۆنسڵخانەى هەنگاریا، خۆشحاڵی خۆیان بە ئامادەبوونی سكرتێری گشتیی YNDK لەڕێوڕەسمەكەدا راگەیاندو سوپاسی هەڵوێست و ئامادەبوونیان كرد.
© yndk.com. All Rights Reserved. Designed By hostrain.co