میدیا – هەولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKبەبۆنەى (23)يه‌مين ساڵیادى دامەزراندنی پارتى يه‌كێتى ديموكرات PYD، په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات، له په‌یامه‌كه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونیان بۆ ده‌خوازێ و لەم قۆناغەی ئەمڕۆمان یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان گرنگه، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان له باشوور و رۆژئاواى وڵات.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز پارتى يه‌كێتى ديموكرات PYD
بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی ...
بەبۆنەی(23)يهمین ساڵیادی دامەزراندنی پارته‌كه‌تان (پارتى يه‌كێتى ديموكرات PYD) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایيتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی پارته‌كه‌تان.
بەڕێزان: پارته‌كه‌تان (پارتى يه‌كێتى ديموكرات PYD)لەماوەی (23) ساڵ تەمەنی خەبات و تێكۆشانی وەك لایەنێك توانیویەتی كەسانی نیشتمانپەروەر و وڵاتپارێز لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە پارته‌كه‌تان كاریگەر بێت و جێ په‌نجه‌ی له‌گۆڕه‌پانی خه‌بات لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا و ناوچه‌كه دیار بێت، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە، بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان له باشوور و رۆژئاواى وڵات، لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان .
هەر سەركەوتوو بن . لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
20/9/2026ى زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان