میدیا – هەولێر:
مهكتهبی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (31)همین ساڵیادى دامەزراندنی پارتى رەنجدەرانى کوردستان پهیامی پیرۆزباییان ئاڕاسته دهكات، له پهیامهكه هیواى سەرکەوتن و پێشڤەچوونيان لهكارهكان بۆ دهخوازن.
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی رهنجدهرانی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوونو ئازادی ...
بەبۆنەی(31)مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتهكهتان (پارتی رهنجدهرانی كوردستان) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان.
بەڕێزان: پارتی رهنجدهرانی كوردستان لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستانە بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان له رۆژئاوا و باشوورى وڵات.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن .... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
31-1-2026