مه‌كته‌بى سياسيى YNDK بەشداری ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كۆماری كوردستان دەكات

كانون2/يناير 24, 2026

میدیا – هەولێر:

شاندێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە شاری هەولێر - باشووری كوردستان، بەشداری لە هه‌شتاهه‌مين ساڵوەگەڕی دامەزراندنی كۆماری كوردستان دەكەن.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شەممە رێكەوتی 24 -1 -2026 شاندێكی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كە پێكهاتبوو لە هەڤاڵان( د. شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسيی YNDK و شاكر هاشم ئەندامی سياسيى YNDK)، لە شاری هەولێر بەشدارییان لە یادی بەرز راگرتنی (80)هه‌مین ساڵوەگەری دامەزراندنی كۆماری كوردستان، بەئامادەبوونی بەڕێز مستەفا مه‌و‌لودى جێگرى سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و  ئه‌ندامانى ده‌فته‌رى سياسى و ژمارەیەك وەزیر و پەرلەمانتار و  حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەموو بەشەكانی كوردستان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیر و نووسەران و وڵاتپارێزان كرد، لەم یادە شكۆدارەدا كۆمەڵێك وتار و پەیامی پیرۆزبایی و سرود و شیعری نیشتمانی و نەتەوەیی و به‌ڵگه‌فيلم به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ پێشكەشكران.

شاندی YNDK پیرۆزباییان لەبەرێز مستەفا مه‌و‌لودى و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و نوێنەرایەتی هەولێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامه‌كانيان كرد و بەم بۆنەیەوە پەیامی پیرۆباییان پێشكەش كردن و هیوای سەركەوتنی زیاتریان لەكار و خەباتی داهاتوو بۆ خواستن، بەو هیوایەی ئەم یادە لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەكەشێكی ئازاد بكرێتەوەو هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی كوردستان بنێین.