میدیا- هه‌ولێر:
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 24-1-2026 شاندێکی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤه‌ڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسيى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بى سياسيى YNDK ) به‌شداری رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی شه‌شه‌م كۆنگره‌ی پارتی چاكسازی توركمان له هۆڵی هۆتێل ڤان رۆیاڵ له شاری هه‌ولێر ده‌كات.
کۆنگره‌ی شه‌شه‌مى پارتی چاكسازی توركمان له‌ژێر دروشمی" يه‌ك ده‌نگ يه‌ك رێگا يه‌ك ئامانج " كاره‌كانی له‌هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات، به‌م بۆنه‌یه‌وه شاندیYNDK په‌یامی پیرۆزباییان پێشكه‌ش كردن و له‌به‌رامبه‌ردا عبدالقادر بازرگان سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان و مونا قه‌هوه‌جی جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان سوپاسی په‌یام و ئاماده‌بوونی شاندی(YNDK)یان له‌كۆنگره‌كه‌یان كرد، كه تیایدا نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و كونسلخانه و پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه به‌شداربوون و په‌یامی به‌خێرهاتن و رێزلێنان و ژماره‌يه‌ك وتار و بروسكه‌ی پیرۆزبایی لایه‌نه‌كان خوێندرایه‌وه و پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.