سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز عەلى شەمدین دەکات

شباط/فبراير 22, 2023
میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى 22 / 2 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز (عەلى شەمدین ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى پێشڤەڕۆى کورد لە سوریا) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتى چاکەخوازى شارى قامشلۆى رۆژئاواى کوردستان خاتوو (بەهیە یوسف)ى دایکى بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی خۆی بە بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو خانەوادەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (عەلى شەمدین) بەناوى خۆى و خانەوادەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.