مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پاڵپشتی کەمپینی هاوکاری بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ده‌كات

شباط/فبراير 11, 2023

میدیا- هه‌ولێر

مه‌كته‌بی سیاسی YNDK له‌باره‌گای نوێنه‌رایه‌تی پارتى دیموکراتى گەلانHDP له‌شاری هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی و چاڵاكوانان پأڵپشتی كه‌مپینی هاوكاری و كۆمه‌كی زیانلێكه‌تووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكوور و رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.  

رۆژی 11-2-2023 هه‌ڤاڵ (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) له‌باره‌گای نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی گەلان – هەدەپە، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی و چالاكوانی مەدەنی، پاڵپشتی كەمپەینی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات و شوێنی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان بارەگای هەدەپە دەبێت لە پشت مێگا مۆڵ كەمپەینەكە بۆماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.

هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند: هاووڵاتییان بە پێی توانای خۆیان دەتوانن هاوكاری ماددی و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی كەمپینەكە بكەن و ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئایینیه‌ له ‌كاتی روودانی كاره‌ساتی له‌م جۆره‌ هاوكاری رۆله‌كانی گه‌له‌كه‌مان بین.