(32)ەمین ساڵیادی ئازادیی مەخموور .
(مەخموور کوردستانییەو هەر بەکوردستانیش دەمێنێتەوە)
خەڵکی خۆڕاگری مەخموور .. ئەم رۆژەتان پیرۆزبێت..
(32) ساڵ بەر لەئەمڕۆ و لە بەرەبەیانی (12)ی ئاداری ساڵی 1991دا، خەڵکی مەخموور هاوشان لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکان، راپەڕین و بەماوەیەکی کەم توانرا مەخموور لەتەواوی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعس پاک بکرێتەوە.
لەم رۆژە پڕ شکۆیەدا سەلمێدرا کە سەرسەخترین رژێمی دیکتاتۆرو داگیرکەر بەهەموو سیاسەتە نەگریسەکانی قڕکردن لە (بەعەرەبکردن و بەبەعسیکردن و راگواستنی زۆرەملێ و ئەنفال)، نەیتوانی سیماو مۆرکی نەتەوەیی و کوردستانی بوونی مەخموور لەبیرو هزری خەڵکی ناوچەکە بسڕێتەوەو خەڵک و خاکی مەخموور چۆکیان بەرژێمدا دا.
دواتریش و تا ئێستاش چەندین جار سیناریۆو هەوڵە بێ ئاکامەکانی داگیرکاریی و دابڕاندنی شارەکە بەردەوام بووە، بەڵام لەئەنجامدا دەڤەری مەخموور هەروەک چۆن لەمێژووی دروستبوونیەوە کوردستانی بووە، ئاواش بەکوردستانی دەمێنێتەوەو، دواجاریش دەبێ هەر بگەڕێتەوە سەر بنەچەی خۆی کە ئیدارەی حکومەتی کوردستانە.
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەتەواوی خەڵکی مەخموورو دەوروبەری دەکەم، درودو سڵاو لەگیانی پاکی شەهیدانی ئازادیی مەخموور و تەواوی شەهیدانی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان .
خەلیل پاڵانی
بەرپرسی هەرێمی قەرەچووغی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
مەخموور- 2023