پەیامی پیرۆزبایی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی نوێبوونی كوردستان بۆ (31)ــه‌مين ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK.

بەڕێز کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK

بەرێز مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان                 YNDK

          

سڵاوی سەرخۆبوونتان لێ بێت ...

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەوروزو سەری ساڵی کوردی و ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین هەمیشە سەرکەوتووبن.

هەر بەم بۆنەیەوە، جەخت لەبەردەوامبوون و بەرەوپێشەوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایەنی دۆست دووپات دەکەینەوە، پێمانوایە لەم کاتە هەستیارو ئاڵوزە لەپێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان، بەهێزکردنی پەیوەندی لەنێوان پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان زۆر پێویست و گرنگە .

لەکوتاییدا، جارێکی تر پیرۆزباییتان لێ دەکەین.

لەگەڵ ڕێزماندا.

 

                                        ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی

بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان

20-3-2026