بهناوى خواى بهخشنده
بەڕێز /کاک غەفور مەخموری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK تێکۆشەر
بەناوی سکرتێر و مەکتەبی سیاسی پارتی نەتەوەیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە دەکەین بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتییە تێکۆشەرەکەتان یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان ، و هیوای سەرکەوتن و گەشەکردنتان بۆ دەخوازین لەهەموو بوارەکاندا.
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان لەماوەی تەمەنی خەباتیدا وەک لایەنێکی سەربەخۆخوازی نەتەوەیی لەکۆڕی تێکۆشاندا ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە و خزمەتێکی بەرچاوی کردووە و هەمیشەش لەپرسە نەتەوەییەکاندا ئامادەیی کرداری هەبووە .
ئێستاش کە ناوچەکە و کوردستان لەناو قۆناغێکی هەستیاردایە ، کورد لەهەموکاتێک زیاتر پێویستی بەیەکڕیزی و بەهەڵوێست و کردەوەی نەتەوەییانەی هەیە ، و گونجاوترین ڕێگاش بۆ یەکڕیزی لەم قۆناغەدا بریتییەلە پێکهێنانی ئەنجومەنێکی باڵای سیاسی لەنێوان سەرجەم پارتەکان بەبێ هیچ جیاوازییەک ، بەئومێدی ئەوەی گەلەکەمان بەسەلامەتی و سەرکەوتویی لەم دۆخە هەستیارە تێپەڕێت .
جارێکی تر پیرۆزبێت و هیوادارین پەیوەندی نێوان هەردولامان زیاتر بەرەو پێش بچێت.