میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 3 / 3 / 2026، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی مەڵبەندى سێى رێکخستنى هەولێرى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان-ی كردو لەدیدارێكدا لەگەڵ بەرپرسى نوێى مەڵبەند، وێڕاى پیرۆزباییکردن لە بەڕێزیان بەبۆنەى دەستبەکاربوونیان، باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، بەیاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK )، سەردانی مەڵبەندى سێى رێکخستنى هەولێرى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (رێباز بێرکۆتى ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى مەڵبەندى سێى ى. ن. ک و کارگێڕو ئەندامانى ئەنجوومەنى مەڵبەند) پێشوازیكران, لەدیدارەکەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە بەرپرسى نوێى مەڵبەند کردو هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسیی كوردستان و عێراق و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كەوا لە ناوچەکەدا روودەدەن و دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سهركهوتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنى دۆزى رەواى گەلى کوردستان