مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK به‌شدارى ساڵيادى دامه‌زراندنى PSK دەكات

شباط/فبراير 28, 2026

میدیا – هەولێر:

مەكتەبی سیاسيی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى ساڵيادى دامه‌زراندنى پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستانPSK ، له ‌هۆتێل شيراتۆن له ‌هه‌ولێر ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكەوتی 28-2-2026، شاندێكی مەكتەبی سیاسيی YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسيیYNDK  و شاكر هاشم ئه‌ندامى مەكتەبی سیاسيیYNDK  )، له‌ هۆڵى هوتێل شيراتۆن به‌شدارى رێوڕه‌سمى (20)ه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستانPSK  ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (عارف باوه‌جانی سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی PSK ) پێشوازیكران.

له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه ژماره‌يه‌ك پارت و لايه‌نى سياسى و رێكخراو و رۆشنبيران و كه‌سايه‌تى و ميدياكاران به‌شدار بوون،‌ وتارى به‌خێرهاتن و سكرتێرى گشتى و به‌ياننامه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى سه‌ربه‌ستى كوردستان و بروسكه‌ى پارت و لايه‌نه سياسييه‌‌كان خوێندرايه‌وه‌ و پێشكه‌شكران، به‌م بۆنه‌يه‌وه‌‌ شاندی YNDKپیرۆزبایی ساڵيادى دامه‌زراندنى لێكردن و په‌يامى پيرۆزبايى ئاڕاسته‌كردن، له ‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز (عارف باوه‌جانی سكرتێری گشتيی PSK ) سوپاسى په‌يامى پيرۆزبايى و به‌شدارى شاندى (YNDK)يان له‌ساڵياده‌كه‌يان كرد.