میدیا- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسيى و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK به‌فراوانى له هه‌ولێر به‌شدارى گردبوونه‌وه و خۆپيشاندانه‌كانى پاڵپشتى له رۆژئاواى كوردستان كه به‌شه‌ممه‌ى كۆبانى ناونرا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 24-1-2026 مه‌كته‌بى سياسيى و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له شارى هه‌ولێر به‌فراوانى و به به‌شدارى جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر و به‌شه‌كانى ديكه‌ى كوردستان و نوێنه‌رانی حزبى و حكومى و په‌رله‌مان و پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستان و ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تی و وڵاتپارێزان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی كوردستان به‌شدارى خۆپيشاندان و گردبوونه‌وه‌ى پاڵپشتى له‌خه‌بات و به‌رخۆدانى رۆژئاواى وڵات ده‌كه‌ن و له گردبوونه‌وه‌كه چه‌ندين وتار و چاڵاكى ديكه پێشكه‌شكران و به‌گوتاڤه‌كانى ( یەکە یەکە یەکە گەلی کورد یەکه) و ( ڕۆژئاوا ڕۆژهەڵاتە کوردستان یەک وڵاتە ) و ( بژى به‌رخودانه رۆژئاوا) ( یەکە یەکە یەکە كوردستان یەکه) و ( بژى پێشمه‌رگه... بژى شه‌ڕڤانان) خۆپيشاندانه‌كان جۆش و خرۆشى خستبووه ناو ئاپۆڕاى جه‌ماوه‌رى و داواكرا هه‌موو كورد ئاماده‌بێ بۆ به‌رگريكردن له رۆژئاوى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌زووترين كات ئه‌و ئابلوقه‌يه هه‌ڵبگرێت كه له‌لايه‌ن چه‌ته‌كانى جۆلانى خراوه‌ته سه‌ر شارى كۆبانێ.
فۆتۆ: ئاژانسى هه‌واڵى ميديا