میدیا – هۆڵه‌ندا:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 11-1-2026 هه‌ڤاڵ فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له ئه‌وروپا، له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به به‌شداری نوێنەری ژماره‌یه‌ك له حزبەکانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و جیهان دوا پيشهات و گۆڕانكارييه‌كان له‌رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى وڵات كرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ياداشتنامه‌يه‌كيان دايه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى هۆڵه‌ندا سه‌باره به پاڵپشتيكردنى خۆپيشاندانه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ئێران و شه‌رمه‌زاركردنى هێرشى ناڕه‌واى حكومه‌تى راگوزه‌رى سوريا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردنشينه‌كانى ئه‌شره‌فييه و شێخ مه‌قسود له حه‌له‌ب و رۆژئاواى كوردستان، جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و یه‌كریزی و یه‌كگوتاری هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان له باشوور و رۆژئاواى كوردستان.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه كاروچاڵاكی ماوه‌ی رابردووی هه‌ڤكاری هه‌ڵسه‌نگێندرا و له‌ژێر رۆشنایی كاره‌كان به‌رنامه بۆ كاروچاڵاكی ساڵى (2026) داڕێژرا و ده‌سته‌يه‌كى نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڤكارى لايه‌نه سياسييه‌كان هه‌ڵبژێردرا.
شایانی باسه هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر پرس و كێشه‌كان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌وروپا كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پرسه گرنگ و هه‌ستیار و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان زۆر راشكاوانه ده‌خه‌نه‌ڕوو.