میدیا - قاهیرە:
پێشنیوەڕۆی ڕۆژى 31 / 12 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو رۆژنامەنووسی ناسراوى میسر بەڕێز(سەید عەبدولفەتاح عەلی سەرۆكی ناوەندی قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی)-ی کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشی بۆ بەڕێزیان خواست.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین لە قاهیرەی پایتەختی میسر سەردانی بەڕێز (سەید عەبدولفەتاح عەلی سەرۆكی ناوەندی قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی)-ی کرد، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز (سەید عەبدولفەتاح عەلی) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.
شایانی سەید عەبدولفەتاح عەلی نووسەرو ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی میسرە و دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستانە و، چەند کتێبێکی لەسەر دۆزی رەوای گەلی کوردستان نووسیوە و، لە ڕێگەی ناوەندی قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی خزمەتێکى زۆری دۆزی رەوای گەلی کوردستانی کردووە.