میدیا- هه‌ولێر
ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 27-6-2023 له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی رێكخستنی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانPDK به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی و محمد خورشید ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و محمد كمال به‌رپرسی لقی سێی PDKو ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی كوردستانی کۆدەبنەوە.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو ده‌ربارەی رەوشی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆك و داگیركراوه‌كان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌تایبه‌ت كه‌ركووك، لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوە هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە رێگەی دیالۆگ له‌پێناو پێكهێنانی لیستێكی نیشتمانی كوردستانی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاردرا له‌م باره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت، هه‌روه‌ها لهكۆبووهنهوهكه باس له كار‌و كرده‌وه شۆڤێنییه‌كانی راكان جبوری پارێزگاری ئێستای به‌زۆر سه‌پێنراوی پارێزگای كه‌ركووك كرا كه‌دژی كورد و پێكاته‌كانی دیكه كارده‌كات و پێویسته به‌زووترین كات بگوڕدرێ و پارێزگارێكی كورد له‌جێگه‌ی دابنرێ له رێگه‌ی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، کە زامنی سەقامگیریی سیاسی و ئیداری و كارگێری كه‌ركووك بێت.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه هه‌ڤاڵ د.شاخه‌وان خالید به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخستنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.