میدیا- هه‌ولێر
ئەمڕۆ سێشەممە رێكه‌وتی 27ـی 6ـی 2023 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK پەیامێك بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی جەژنی قوربان بڵاوده‌كاته‌وه و پیرۆزبایی جه‌ژن ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات و هیوا دەخوازێت کە ئه‌م جەژنه ببێتە هۆكاری له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه و ته‌بایی و ئاشتی و سەقامگیری لە كوردستان و ناوچەكە و ببێته خێر و بەرەكەت بۆ خەڵكی كوردستان و به‌دیهاتنی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان .
ده‌قی پەیامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسییYNDK بە بۆنەی جەژنی قوربانه‌وه:
بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی جەژنی قوربان، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و جیهان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتیمانYNDK .
خوازیارین ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزە ببێتە خێر و بەرەکەت بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و بەدیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لە وڵاتەکەمان پتەوتر بکات و ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و برایه‌تی و سەقامگیری لە ناوچەکەمان و جیهاندا.
دووباره جەژنتان پیرۆز بێت و خوای گه‌وره و میهره‌بان کوردستان و خه‌ڵكه خۆڕاگر و دڵسۆزه‌كه‌ی بپارێزێت.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
27-6-2023