میدیا - هەولێر :
شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK، سەردانی پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان له شارى هه‌ولێر ده‌كات و، (50)يەمین ساڵیادی دامەزراندنیان پیرۆزده‌كه‌ن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازن.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه رێكه‌وتى 8 / 8 / 2026، شاندێکى مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خاليد كارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فاخير نانه‌كه‌لى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر)، سەردانی بارەگای پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان-یان كرد‌و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (كاك عادل و كاك يوسف ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌يه‌ك له سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامانى باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێر) پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بەبۆنەی (50)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتى سۆسيال ديموكراتى كوردستان، پیرۆزبایی(YNDK)يان ئاڕاسته‌كردن و، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردنى زیاتر و سەركەوتنيان بۆ خواستن، له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK یان كرد بۆ سه‌ردانی و په‌یامی پیرۆزباییان.