سكرتێری گشتیی YNDK جەژنە پیرۆزە لە بەڕێز عۆن خەساونە دەکات

حزيران/يونيو 29, 2023
میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى 28 / 6 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى جەژنە پیرۆزەو هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی بەڕێز عۆن خەساونە سەرۆکى وەزیرانى پێشووترى ئوردەن-ى کرد و، وێڕاى جەژنە پیرۆزە هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن، بەمەبەستى جەژنە پیرۆزەو هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بەڕێز عۆن خەساونە سەرۆکى وەزیرانى پێشووترى ئوردەن-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەى جەژنى قوربانەوە پیرۆزبایى لە بەڕێزیان بنەماڵەکەیان کردو هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، هیواى خواست کە ئەم جەژنە جەژنى خێرو خۆشى بیت بۆ هەموو لایەک، لەبەرامبەردا بەڕێز عۆن خەساونە بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.