- جەماوەری وڵاتپارێزى كوردستان ...
- كەسوكار و بنەماڵەی شەهیدانی كوردستان ...
ئه‌مڕۆ بیست و سێ ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود ئەندامی مەكتەبی سیاسيی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKو سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری سەرخۆبوون تێپەڕدەبێت، لەم رۆژەدا لە 31/5/2000 دوور لە هەموو یاسا و رێسایەكی ئایینی و مرۆڤایەتی دەستی ره‌شی تیرۆریستان گەیشتە گیانی پاكی شەهید سەربەست و زۆر هۆڤانه شەهیدیان كرد.
تیرۆریستان به‌شه‌هیدكردنی سه‌ربه‌ست مه‌حموود وایانزانی ده‌توانن رێگری له كاروانى خەباتىYNDK بكه‌ن له كاركردنی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، نه‌یانزانی شه‌هید سه‌ربه‌ست ده‌یان سه‌ربه‌ستی دیكه‌ی له دوای خۆی په‌روه‌رده و گۆشكردووه‌و، خه‌بات بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
شەهید سەربەست مەحموود لە بنەماڵەیەكی تێكۆشه‌رو كوردپەروەر پەروەرده كرابوو، وەک ناسیونالیستێك لە رێزەكانی YNDK درێژەی بە خەبات و به‌رخۆدانیدا، جگە لەوەی سیاسەتمه‌دارێكی لێهاتوو بوو، لەهەمان كاتدا رۆژنامەنووسێكی ئازا و بوێر بوو، زۆر زیره‌كانه بە هزرێکى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌رانه رەخنەی لە سیاسەتی داگیركاری و دوژمنانی كوردستان دەگرت، لە رێگەی نووسینەكانی هەموو كات نەخشە و پیلانەكانی ناحەزان و داگیرکەرانى شرۆڤەدەكردن و لەدیدگایەكی نه‌ته‌وه‌ییانه و بەشێوازێكی هێمنانە رووبەڕوویان دەبۆوە و دژی هەموو توند‌و تیژییه‌ك بوو، هەڵوێستە نەتەوەییەكانی زۆر كاریگەر بوون، بۆیە لەسەر ئاستی كوردستانی مه‌زن ناسراو بوو.
ئەمڕۆ بیست و سێ ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود تێپه‌رده‌بێت، جێگه‌ی داخه تا ئێستا بكوژانی ئاشكرانەبوونه، بۆیە جارێکى دیکە داوا لە حکومەتى كوردستان و بەتایبەت به‌ڕێز كاك مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار له پۆلیس و ئاسایش دەكەین، کەوا هەوڵی زیاتر بده‌ن تا بكوژانی شەهید سەربەست ئاشكرا بكرێن و بەسزای عادیلانه‌ی خۆیان بگەن و رۆحی شه‌هیدیش ئارام بێت.
- سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهید سەربەست مەحموود و تەواوى شەهیدانی رێی سەربەخۆیی و ئازادی كوردستان.
- مردن رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان .
مه‌كته‌بی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
10ی جۆزەردانى 2723ی كوردی
31ی ئایارى 2023ی زایینی