شاندێكى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان سەردانى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK دەكات

میدیا - هەولێر :

 شاندێكى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان سەردانى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDKیان له‌هه‌ولێر كرد به‌مه‌به‌ستى پيرۆزبايى (31)ه‌مين ساڵيادى دامه‌زراندنى YNDK و له‌ديداره‌كه‌ باس لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جيهان كرا.

 دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە رێكه‌وتى 28-3-2026، شاندێكى مه‌ڵبه‌ندى (3)ى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (حاكم سه‌لاح لێپرسراوى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كان و شه‌رمين به‌كر و دارا شێخانى و خه‌يام ئه‌نوه‌ر قادر و ووريا جه‌بار ئەندامانى مەکتەبى پەیوەندییەکانى مه‌ڵبه‌ندى (3)ى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان) سه‌ردانى مه‌كته‌بى سياسيى (YNDK)يان كرد له‌لايه‌ن مه‌كته‌بى سياسيى و مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كان و هه‌رێمى هه‌ولێرى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK پێشوازيكران، سه‌ره‌تا شاندى ميوان پيرۆزباييان به‌بۆنه‌ى (31) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى YNDK كرد و له‌ دانيشتنه‌كه‌ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى رەوشی سیاسیی كوردستان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێك نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرايه‌وە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەو گۆڕانكارییانەی له‌ناوچه‌كه‌دا روويانداوه‌ و يه‌كهه‌ڵوێستى لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانیان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنى  مافەكانی گەلی كوردستان دانرا، لەم سۆنگه‌وه‌ رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان و پێکهێنانى ئه‌نجومه‌نێكى سياسى بۆ ئەوەى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان لەژێریدا کۆببنەوە وەک چارەسەرییەک بۆ یەکێتى و یەکڕیزى گەلى کوردستان باسى لێوەکرا و، هەردوولا هاوڕابوون کەوا پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەردەوام دانيشتن و هه‌ماهه‌نگيان هه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌و‌ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى كوردستان، هەروەها باس لەوە کرا کەوا پاراستنى قەوارەى باشوور و رۆژئاواى کوردستان ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەیى هەموو لایەنە سیاسییەکانى کوردستانە و له‌هه‌مان كاتدا كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان بكرێت.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی نێوان YNDK و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و سه‌رجه‌م لايه‌نه‌ سياسييه‌كان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خه‌ڵك و  دۆزی رەوای گەلی كوردستان.