میدیا – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKبەشدارى پرسەى خوالێخۆشبوو (حاجى تۆفيق ئه‌حمه‌دى) باوكى كاك عارف باوه‌جانى سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ستيى كوردستان له شارى هه‌ولێر ده‌كات.
دواى نيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هه‌ينى رێكه‌وتى 27 / 3 / 2026، د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسيى یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK و شاندى ياوه‌رى، له شارى هه‌ولێر، به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو (حاجى تۆفيق ئه‌حمه‌دى)يان كرد، لەلایەن به‌ڕێز كاك عارف باوه‌جانى سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ستيى كوردستان و بنەماڵە و خزمانى خوالێخۆشبوو پێشوازیکران، د. شاخەوان خالید به‌ناوى مه‌كته‌بی سیاسییYNDK، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى پێراگەیاندن و ئومێدی ئه‌وه‌ی خواست، دواناخۆشيان بێت، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز كاك عارف باوه‌جانى سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ستيى كوردستان سوپاسی بەشدارى و هاوخەمی ( مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK )ى كرد.