میدیا – تایبه‌ت
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانی (KNK) یه‌كه‌م كۆبوونەوەی خۆی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ساز ده‌كات.
كاتژمێر 11شه‌و به‌كاتی ئه‌وروپا له رێكه‌وتی 20/21-5-2023 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له رێگه‌ی سكایپ كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شدار بوو.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر دانانی به‌رنامه بۆ كاری كۆمسیۆنه‌كه له‌ماوه‌ی داهاتوو كرا و ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان تاوتوێكرا، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان له دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامیده‌ده‌ن ده‌كه‌وێته خانه‌ی جینۆساید‌كردن پێویسته به دیكۆمێنت بكرێن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.شاخه‌وان خالید رایگه‌یاند: "بارودۆخی ئێستای كوردستان هه‌ستیاره داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان پێشێل ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كورد یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه ببینه‌وه،هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی دژ به‌مافی مرۆڤی تاكی كورد و گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێ بوه‌ستێندرێت، شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر له‌دوو كاتژمێری خایاند و كۆبوونه‌وه و به‌رنامه‌ی كاری داهاتوو بڕیاری گونجاویان له‌باره‌یه‌وه‌درا.