میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی چاكسازی توركمان له شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (18) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی ناوبراو، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی گرفته‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رێكەوتی 27/4/2023، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پەیوەندییەكان و ئه‌رسه‌لان كاروانی و محه‌مه‌د تاهیر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پەیوەندییەكان) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی پارتی چاكسازی توركمانیان له شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( عه‌بدولقادر بازرگان سه‌رۆكی پارت و مونا قه‌هوه‌جی جێگری سه‌رۆكی پارت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی چاكسازی توركمان) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی ( 18 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازی توركمانی له سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی پارته‌كه كرد، به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن و له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی هه‌ڵوێست و پیرۆزبایی شاندی ( YNDK)یان كرد،هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناو پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان و زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.