سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بیست و هه‌شته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیYNDK پیرۆز ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر

 

به‌بۆنه‌ی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموکراتی كوردستان YNDK كاك عارف باوه‌جانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ، په‌یامی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDK ده‌كات، وێرای پیرۆزبایی ساڵیاد و جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ په‌یامه‌كه‌ جەخت دەكەنه‌وه‌ لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی و تەبایی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و به‌ هەموو لایەك هەوڵ بدەین بناغەی ئەو هەماهەنگییە زیاتر پتەوتر و بەهێزتر بكەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و دابین كردنی ئایندەیەكی رۆشنتر و گەشتر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان.

 

ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌

 

بابەت: پیڕۆزبایی لە یادی ٢٨ ساڵەی یندک

 

بەڕێز: کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی. 

بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و گشت ئەندامانی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.

 

بە ناوی گشت هەڤاڵ و هاوبیرانم لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و دەستەی گارگێڕی و گشت ئەندامانی پارتەکەمان پارتی سەربەستیی کوردستان، گەرمترین پیڕۆزبایی یادی ٢٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستانتان ئاراستە دەکەم.

هیواخوازین بەردەوام لە سەرکەوتن و پیشکەوتنی زیاتردا بتانبینین.

 

بۆ هیچ لایەنێکی نیشتیمانی کوردستانی شاراوە نییە کە: یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان، بە واتای ناوەکەی خۆی و کردارەکەی، سەلماندوویەتی کە لایەنێکی نەتەەیی و خەمخۆری ناسنامە ومێژوو بیری سەربەخۆیی کوردستانی مەزن بووەو هەیە. بەردەوامیش لە هەوڵی یەکڕیزی و تەباییە نەتەوەییدایە.

 YNDK لە مێژووی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە تا ئێستاش جێگە وپێگەی خۆی هەیە، وەک PSK هەرگیز ناتوانین لە مێژووی خۆماندا پێوەندییە دۆستایەتییەکان وهەڵویستە نەتەوەییەکانی ئەم یەکێتییە تێکۆشەرە لە یاد بکەین.

هەر ئاهەنگ و خۆشی وسەرکەوتنێکی ئێوەی بەرێز بە هی خۆمان دەزانین.

 

هەر لەو پێوەندییەشدا پیڕۆزبایی نەورۆز و ساڵی نۆیی کوردەواری ئاراستە گشت ئێوەی ڕێزدار دەکەین، و هیوخوازین کە نەورۆزی ئەمساڵ مزگێنی هێنەری ڕزگاریی خاکی داگیرکراوی وڵاتەکەمان بێت لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.

 

هەر شاد و سەرکەوتوو سەرفراز بن.

 

براو هاوبیرتان

 

عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

نەورۆزی ٢٧٢٣ی کوردی. مارسی ٢٠٢٣ی زاینی