میدیا-هه‌ولێر
شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP سه‌ردانی YNDK دەكات، لەدیدارەكەدا شاندی HDPبه‌شێوه‌ی فه‌رمی داوه‌تنامه‌ی به‌شداری له جه‌ژنی نه‌ورۆز له ئامه‌دی باكووری كوردستان و پاڵپشتیكردنیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌ش بهYNDK كرد.
رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 14-3-2023 شاندێكی پارتى دیموکراتى گەلانHDP كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان( موراد ساریساك په‌رله‌مانتاری شاری وان و ناهیده ئهرمش نوێنه‌ری هه‌ده‌په له باشووری كوردستان)، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK یان كرد، پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و د.عبدالله عه‌دۆ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل و ئه‌رسه‌لان كاروانی كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان)، له‌دیداره‌كه‌دا شاندی HDP به‌شێوه‌ی فه‌رمی داوه‌تنامه‌ی به‌شداریكردن له جه‌ژنی نه‌ورۆز له ئامه‌دی باكووری كوردستان و پاڵپشتیكردنیان له هه‌ڵبژاردنی توركیا پێشكه‌ش بهYNDK كرد و سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كاری هاوبه‌شیی نێوان HDP و YNDK یان له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان كرد، له له‌به‌رامبه‌ردا شاندی YNDK سوپاسی داوهتنامهكهیان كرد و هه‌روه‌ها جارێكی دیكه پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردن و خه‌بات و تێكۆشیان به‌گشتی كرد، هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی باشوور و رۆژئاوای وڵات و به‌دەستهێنانی ته‌واوی مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان كرا.