دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی 28 / 3 / 2026 ، بە ئامادەبوونی غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی کوردستان و، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئاریان سەلاحەدین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری، زیلان سارمەمی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتیی YNDK ، سیروان عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، هیوا سوعاد سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، فەرهەنگ غەفوور ڕاوێژکار لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و، نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە نووسەرو رۆژنامەنووس و هونەرمەندان و دۆست و خانەوادەی کۆچکردوو، تەرمی نووسەرو هونەرمەندو سینەماکاری ناسراوی کوردستان (مەهدی ئومێد) لە گۆڕستانی کەسنەزان لە شاری هەولێر بەخاکسپێردرا.