*پەیامی پیرۆزبایی بەڕێز ملكۆ بازیانی سەرۆکی سەرۆكی پارتی سەوزی کوردستان بۆ (31) سی و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK*

بەڕێز: کاک غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK)
بەڕێزان: ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی YNDK
بەبۆنەی تێپەڕبوونی (٣١) ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان دەکەم.
YNDK لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا، وەک هێزێکی نەتەوەیی و دیموکراتی، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە خەباتی سیاسیی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی کوردستان، ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە بەرز ڕادەگرین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامتان بۆ دەخوازین لەپێناو چەسپاندنی دیموکراسی و بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکانمان.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی تەبایی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگەکەمان، بەتایبەت لە پاراستنی ژینگە و نیشتمانەکەماندا.
دووبارە پیرۆزبێت و هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
ملکۆ بازیانی
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان
٢٠٢٦/٣/٢٢