بەڕێز کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی ٣١ ەمین ساڵەی دامەزراندن و ڕاگەیاندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان-ی تێکۆشەر بەناوی خۆم و تێکرایی هەڤاڵانم گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی وسەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و، ئومێدەوارین هەمیشە لە گەشەکردن و پێشکەوتندابن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانتان و گەیشتن بەقۆناغی رزگاڕی نیشتمانی، حزبە تێکۆشەرەکەتان لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان ڕۆڵی گرنگی هەبووەو لە پڕۆسەی سیاسیدا بەشداری کارای کردووە و، لەخەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی هەمیشە هەوێنی تەبایی و برایەتی و یەکڕیزی سیاسی بووە .
لەکاتێکدا یادی ٣١ ساڵەی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەینەوە ناوچەکەمان بۆتە چەقی ململانێ نێودەوڵەتی و هەرێمی و، ناوچەکە بەقۆناغێکی دژوارو سەخت و پڕ مەترسی گوزەر دەکات، گەلی کورد ئاستەنگی گەورەی هاتۆتە پێش و مەترسی گەورە چاوەروان دەکرێت هاوکات ئەگەر و پێشهاتە سیاسییەکان چاوەروان دەکرێت دەروی گەورەمان بەڕوودا بکرێتەوەو لەو گۆڕانکارییانەی ڕوودەدەن بەهرەمەندبین و دەستکەوتی گەورەی نەتەوەیی بەدەست بهێنین بەیەکڕیزی و یەک هەڵوێستی و پێکەوە کارکردن و هاوکاریکردن ڕوداوەکانی ڕۆژئاوا ڕۆڵی گەلی کورد لە بەپیرەوەچوون خەمخۆری سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان ببێتە بنەمای خەبات و تێکۆشانی داهاتومان .
لەو یادە شکۆدارەدا جەخت لە پتەوکردن وپەرەپێدان و پێکەوە کارکردن وهاوکاری دەکەینەوە، لە ٣١ ساڵی ڕابردوودا هەردوو لا ئەزموەنێکی سەرکەوتوومان هەیە لە دۆستایەتی و هەوپەیمانی و برایەتی، دووبارە پیرۆزە بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوامبوونتان بۆ دەخوازم.