پەیامی پیرۆزبایی حزبى زه‌حه‌تكێشانى كوردستان بۆ (31)ــه‌مين ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK

بابەت: پیرۆزبایی

 

سڵاوێکی گەرم..

   بەبۆنەی یادی (31) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان دەكەین و هیوادارین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ بەهێزکردنی یەکێتی نەوەیی و یەکڕیزیی حزبە سیاسییەکانی کوردستان.

یادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەكەدا، کە کاریگەری لەسەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە هیوادارین لە هەموو ئاستەکاندا، ڕووبەڕووی ئاڵنگاریەکانی ڕەوشەکە ببینەوە و کوردستان و گەلەکەمان پارێزراو بێت.

هەر لەو بۆنەیەدا جەخت لەسەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمان دەکەینەوە.

دووبارە یادی 31 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پیرۆز بێت.

 

مەکتەبی سیاسیی

حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

21ى ئاداری 2026