په‌یامی هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ره‌وانشاد(ساڵح موسليم)
بەڕێزان هاوسەرۆک و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD
كەسوكار و بنه‌ماڵه و هه‌ڤاڵانى ره‌وانشاد(ساڵح موسليم)
به‌خه‌م و په‌ژاره‌وه هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارى گه‌وره‌ی كوردى رۆژئاواى كوردستان به‌ڕێز (ساڵح موسليم)مان پێگه‌یشت و كۆچى دوايى ئه‌و خه‌باتكار و سه‌ركرده‌يه له‌ناخه‌وه خه‌فه‌تبارى كردين و لە دەستدانی زیانێكی گەورەیە بۆ هەموو لایەکمان.
هه‌ڤاڵ (ساڵح موسليم) ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیPYD، بەدرێژايى ژيانى له سەنگەرى خه‌بات و تێكۆشان و به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی بووه، وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و هاوسه‌رۆك و تێكۆشه‌رێك خزمه‌تی زۆری دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان و رۆژئاواى كوردستانى كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك سه‌ركرده‌يه‌كى ديار و سه‌نگين له سه‌ر ئاستى كوردستان و ناوچه‌كه و جيهان ناسراو و باوكى شه‌هيد (شه‌ڕڤان)ه كه لە ساڵی (2013)دا لە شەڕی دژی داعش شەهید بوو، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی مه‌كته‌بی سیاسیی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی YNDK، پرسە و سەرەخۆشی له خۆمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و پارتی یەکێتی دیموکراتیPYD و تێکرای کەسوکار و دۆستان و هه‌ڤاڵان و هاوبیرانى ده‌كه‌ین، له خوای گەورە نزا ده‌كه‌ین سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و رۆحى كۆچكردووش شاد و ئارام بێت.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK
12-3-2026ى زايينى
هه‌ولێر- باشووری كوردستان