میدیا- هۆڵه‌ندا:
نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئه‌وروپا به‌شدارى خۆپيشاندانى پاڵپشتى له رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له شارى رۆته‌ردام له هۆڵه‌ندا ده‌كات.
رۆژى يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 18-1-2026 هه‌ڤاڵ (فه‌خره‌دین زیاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK له ئه‌وروپا) به‌به‌شدارى نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستان و هه‌ڤكاری پارت و لایه‌نه‌كان و ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تی و وڵاتپارێزان و نوێنه‌رانی ڕێکخراوه ڕۆشنبیری و کلتوورییه‌کانی هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا به‌شدارى رێپيوانى پاڵپشتى له‌خه‌بات و به‌رخۆدانى رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتى وڵات ده‌كات و له رێپيوانه‌كه چه‌ندين وتار و چاڵاكى ديكه پێشكه‌شكران.