*سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە بەڕێز فەرهاد ئەتروشى دەکات*

كانون2/يناير 06, 2026
میدیا - هەولێر :
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، رێکەوتى ٥ / ١ / ٢٠٢٦ ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەڕێز فەرهاد ئەتروشى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، بەبۆنەى هەڵبژادنى و دەستبەکاربوونى وەک جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى هەڵبژادن و دەستبەکاربوونى بەڕێزیان، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان راگەیاند و، هیوای خواست کەوا لە کارى داهاتوویدا لە نوێنەرایەتیکردنى گەلى کوردستان لەو پۆستەدا سەرکەوتوو بێت، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گشتیى YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە بەڕیزیان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو لا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.