پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ / ١٢ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی عێراق و دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد له بەڕێز (شێخ د. عەبدولڕەزاق شەمەرى سەرۆکى بەرەى رزگارى عێراق)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی عێراق و دوا پێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر پرەنسیپى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن و رێککەوتن بۆ چارەسەرکردن و یەکلاییکردنەوەى کێشەو گرفتەکانى عێراق.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.