*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەر کۆنێ رەش دەكات*

كانون1/ديسمبر 20, 2025

 میدیا - هەولێر:

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٠ / ١٢ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەری ناسراوی رۆژئاوای کوردستان بەڕێز کۆنێ رەش كرد و، لەدیدارەكەدا باسيان لە رەوشی کلتورى و سیاسیی رۆژئاواى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

 

 پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسيی YNDK لە شاری هەولێر، پێشوازیكرد لە نووسەری ناسراوى رۆژئاواى کوردستان بەڕێز (کۆنێ رەش)، کە بەسەردان هاتۆتە باشوورى کوردستان، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی کلتورى و سیاسی رۆژئاواى كوردستان كراو، جەختكرایەوە رۆڵى نووسەرو رۆژنامەنووسان و کەسانى خاوەن هزر بۆ کارکردن بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزی تەواوی پێکهاتەو لایەنە سیاسییەكانی رۆژئاواى كوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو گۆڕانكاری و پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا روویانداوەو دێنە پێشەوە، هەروەها یەكگوتاری گەلی كوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا بەگرنگ وەسفكرا.

 

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان كرا.