*سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى نەزیفە خان کاک مەلای مشاری دەکات*

كانون1/ديسمبر 16, 2025

میدیا - هەولێر:

 ئێوارەى ئەمڕۆ 15 / 12 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی کەسایەتیى چاکەخوازی شارى هەولێر بەڕێز نەزیفە خان کاک مەلای مشاری-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.

 ئێوارەى ئەمرِۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانه‌كه‌لی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK)، بەمەبەستى  بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین لە شارى هەولیر سەردانی کەسایەتیى چاکەخوازی شارى هەولێر بەڕێز خاتوو نەزیفە خان کاک مەلای مشاری-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، کەوا ماوەیەکە باری تەندروستی باش نیەو چارەسەری وەردەگرێت، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا خاتوو نەزیفە خان وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.