پێشنیوەڕۆى ڕۆژی ٩ / ١١ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە نووسەرو شاعیری ناسراوی کورد بەڕێز (موحسین ئاوارە) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژی یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی YNDK لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان (پاڵە گەردی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فاخیر نانهكهلی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK) پێشوازیانکرد لە نووسەرو شاعیری ناسراوی کورد بەڕێز (موحسین ئاوارە)، لە دیدارەکەدا باسیان لە رەوشی رۆشنبیرى كوردستان و رۆڵى نووسەرو رۆشنبیران لە پرۆسەى سیاسیى کوردستان كرد، هەر لەدیدارەکەدا بەڕێز موحسین ئاوارە باسى لە دوا پڕۆژەکانى نووسینى خۆى کرد لە بوارى ئەدەب ورۆشنبیری کوردی.
سکرتێرى گشتیى YNDK لەلایەن خۆیەوە ئاماژەى بە رۆڵى بەرچاوى بەڕیزیان لە بزاڤى رۆشنبیرى کوردستان کرد و دەستخۆشى لە بەڕێزیان کردو هیواى تەندروستییەکى باش و تەمەن درێژى و بەردەوامى بۆ خواست.