سكرتێری گشتیی YNDK ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان پیرۆز دەكات

 میدیا _ هەولێر:

 

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ / ٨ / ٢٠٢٥، سكرتێری گشتیی YNDK بەیاوەرى شاندێکى YNDK سەردانی مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانی كردو، 30 سیەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزكردن و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن.

 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان (قەهار مەخمووری و شاکر هاشم ئەندامانى مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئەندامانی کۆمیتەی سەرکردایەتی و بەرپرسی هەرێمی هەولێری YNDK )، سەردانی بارەگای مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان_یان لە شاری هه‌ولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (مام خدر روسى سكرتێرى گشتیی بزووتنەوەو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانى سه‌ركردایه‌تی بزووتنەوە)ەوە پێشوازیكران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیى YNDK بەبۆنەی 30 سیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان مەکتەبى سیاسى و سەركردایەتی بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى كوردستان راگەیاندو، هیوای پێشڤەچوون و گەشەكردن و سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن، لە بەرامبەردا سكرتێر و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى بزووتنەوە سوپاسی ئەو سەردانە و هەڵوێستەكانی YNDK یان كرد.

دواتر جه‌ختكرایه‌وه‌ سه‌ر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و، چۆنیەتی پتەوكردن و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان باسیان لێوه‌ كرا.