میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، رێکەوتى 7 / 12 / 2023 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز رۆمیۆ هەکارى سکرتێرى گشتیى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن بەبۆنەى تەواوبوونى کارەکانى هەشتەمین کۆنگرەى حزبەکەیان و هەڵبژاردنەوەى بەڕێزیان بە سکرتێرى حزب پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى سەرکەوتنى هەشتەمین کۆنگرەى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن و هەڵبژاردنى سەرکردایەتیى نوێى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان وەک سکرتێرى گشتیى حزب و بەڕێزان سەرکردایەتیى هەڵبژێردراوى حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێری گشتیی حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گستیی YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە بەڕێزیان و حزبەکەیان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا هەردوو لا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان بە بەتەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئایینییەکانییەوە.