میدیا - هه‌ولێر
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK سه‌ردانی كونسولخانه‌ی فه‌له‌ستین له شاری هه‌ولێر ده‌كات و له‌دانیشتنه‌كه باس له له شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK و بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و جیهان كرا.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 22-11-2022 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKكه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیYNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێریYNDK و جه‌لال سمایل سارمه‌می كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانیYNDK)، سه‌ردانی كونسولخانه‌ی فه‌له‌ستینیان له‌شاری هه‌ولێر كرد. له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (نه‌زمی حزوری كونسولی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی كونسولخانه‌كه) پێشوازیكران، له‌دانیشتنه‌كه باس له شه‌شه‌م كۆنگره‌یYNDK كرا، كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌سترا و به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز نه‌زمی حزوری كونسولی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، پیرۆزبایی له سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی نوێ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و باسی له رۆلیYNDK له گۆڕه‌پانه سیاسییه‌كه كرد كه كاریگه‌ره و به‌رده‌وام كاری بۆ پێكه‌وه ژیان و ته‌بایی و دۆستایه‌تی نێوان گه‌ڵانی ناوچه‌كه كردووه، هه‌روه‌ها له دانیشتنه‌كه بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و شه‌ڕی غه‌ززه كرا‌و جه‌ختكرایه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته به‌زووترین ئه‌م شه‌ڕه كۆتایی پێ بهێنرێ و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر شاره‌كه و نه‌خۆشخانه‌كان و خه‌ڵكه‌كه‌ی رابگیرێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ هه‌ڵوێستی هه‌بێ ده‌رهه‌ق به‌م شه‌ڕه كاولكارییه، له كۆتایی دانیشتنه‌كه باس له‌په‌یوه‌ندی له‌مێژیینه و مێژوویی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌له‌ستین كرا، كه‌هه‌ردوو گه‌ل مافی خۆیانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌وڵه‌ت و كیانی خۆیان هه‌بێت.