میدیا _ هەولێر:
شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDKسه‌ردانی پارتى دیموکراتى گەلان HDP دەكات، لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و ره‌وشی زیندانییانی سیاسی و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 20/7/2023 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كورستانYNDK كه پێكهاتبوو له هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێری مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌رێم بارزان كادری په‌یوه‌ندییه‌كان ) سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری پارتى دیموکراتى گەلان (HDP)یان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن (هه‌ڤاڵ ناهیده و دایكی زیندانییانی سیاسی و ژماره‌یه‌ك كادر و راگهیاندكارانی پارته‌كه.
له دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كرا‌و، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوە، یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی به‌دەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا. هه‌روه‌ها له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه باس له‌ره‌وشی زیندانییانی سیاسی و ئازادكردنیان كرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا.