هۆزى عنزە میواندارى غەفوور مەخموورى دەکات

حزيران/يونيو 20, 2023
غەفوور مەخموورى: ئاشتى و تەبایى کۆمەڵایەتى و یەکترقبوڵکردن سەقامگیرى سیاسى بەدواى خۆیدا دەهێنێت
میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى ١٩ / ٦ / ٢٠٢٣ کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى عنزە بەڕێز شێخ خالید عەبدەلى لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK كردو, باسیان دۆستایەتى نێوان هۆزە کوردى و عەرەبییەکان و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا کرد.
ئێوارەى ڕۆژى دووشەممە، کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى عنزە بەڕێز شێخ خالید عەبدەلى لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە دیوانى عنزە لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK-یان کرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بەڕێزان (شێخ جاسم ئەلسەفار ئەلشەمەرى و شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى و ژمارەیەکى لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانى عیراق و ئوردەن و سعودیە و کوێت) پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هۆزە کوردى و عەرەبییەکان کرد و، جەختیان کردەوە سەر بایەخدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیرى سیاسیى لەهەر کۆمەڵگەیەکدا، غەفوور مەخموورى باسى لەوە کرد کەوا ئاشتى و تەبایى کۆمەڵایەتى و یەکتر قبوڵکردن سەقامگیرى سیاسى بەدواى خۆیدا دەهێنێت و، ئاماژەى بە رەوشى پێکەوەژیانى پێکهاتەکانى کوردستان کرد و، وتى : (ئەگەر سەیر بکەین ئەو پێکەوەژیانەى لەنێوان پێکهاتەکانى کوردستاندا هەیە، بۆتە نموونەیەکى زیندوو لە ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە کەوا کوردستان ببێتە ئارامترین ناوچە، ئێمە شانازى بەو پێکەوەژیانەى کوردستان دەکەین و هەوڵدەدەین کەوا کوردستان وەک هەمیشە بە مێرگى پێکەوەژیان بمێنێتەوە.)، هەروەها وتى: (لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە کاربکەین بۆ بڵاوکردنەوەى رۆشنبیرى یەکترقبوڵکردن و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان.).
لە دوا تەوەری دیدارەکەشدا باسیان لە پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.
شایانى باسە بەڕێز بەڕێز شێخ خالید عەبدەلى لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK ئێوارەخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.