میدیا - عەمان:
ئێوارەى ڕۆژى 17 / 6 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن سەردانی شێخى عەشیرەتى حوسێنى کوێت بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ڕۆژى شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە شارى عەمانى پایتەختى ئوردەن، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە سەردانی بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى شێخى عەشیرەتى حوسێنى (زەفیرى)ییەکانى کوێت-یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و بنەماڵەکەیان و خزمانییەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن، لەبەرامبەردا بەڕێز شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى بەناوى خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.