لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا : سکرتیرى گشتیى YNDK جەژنە پیرۆزە لە سەرۆکى بەرەى خەباتى نیشتمانى لیبیا دەكات

نيسان/أبريل 25, 2023
میدیا - هەولێر :
ئێوارەى ڕۆژى، ٢٣ / ٤ / ٢٠٢٣ ، سکرتیرى گشتیى YNDK لە رێى پەیوەندى تەلەفۆنى پەیوەندى بە سەرۆکى بەرەى خەباتى نیشتمانى لیبیا کرد و، وێڕاى هەواڵپرسین, بەبۆنەى جەژنى رەمەزانى پیرۆزەوە پیرۆزبایى لە سەرۆکى بەرەى خەباتى نیشتمانى لیبیا کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ بەڕێز (ئەحمەد قەزاف ئەلدەم سەرۆکى بەرەى خەباتى نیشتمانى لیبیا) ئەنجامدا و، وێڕاى هەواڵپرسین، بەبۆنەى جەژنى رەمەزانى پیرۆزەوە، پیرۆزبایى لە سەرۆک و سەرکردایەتیى بەرەى خەباتى نیشتمانى لیبیا کردو هیواى تەندروستییەکى باش و سەرکەوتنى خواستن.
سەرۆکى بەرەى خەباتى نیشتمانى لیبیا لەلایەن خۆیەوە سوپاس و سڵاوو رێزى خۆیان و سەرکردایەتیى بەرەى خەباتى نیشتمانى لیبیا-ى بە سکرتیرى گشتیى YNDK راگەیاندو، سوپاسى ئەو پەیوەندى و بەسەرکردنەوەیەى سکرتیرى گشتیى YNDK ى کردو هیواى تەمەن درێژى و تەندروستییەکى باشى بۆ خواست، جەختیکردەوە سەر ئەوەى کە وەک هەمیشە بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە دۆزى رەواى گەلى کوردستان.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا؛ هەردوو لا جەختیانکردەوە سەر پێشڤەبردن و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا لەپێناو خورتکردنى پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەردوو گەلى کوردستان و لیبیا.