میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئهمڕۆ ٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢، سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمی رۆژر جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین بوون و، هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتریان بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست.
ئێوارەى ئهمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵ قەهار تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمی رۆژر جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین بوون، کەوا لە هوتێلى رۆتانا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتی فەلەستین لە کوردستان و كارمەندانی كۆنسڵخانەوە پێشوازی كران، لە رێوڕەسمەکەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی رۆژی جیهانی هاوكاری گەلی فەلەستین پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان كۆنسڵی گشتیی و ستافی كۆنسڵخانە راگەیاندو هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست، لەبەرامبەردا كۆنسڵی گشتیی فەلەستین خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئامادەبوونى شاندى YNDK دهربڕی و سوپاسی هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر پرسی رەوای گەلی فەلەستین و هیوای خواست كهوا ههردوو گهلی فهلهستین و كوردستان به مافه رهواكانی خۆیان بگهن.