مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بەبۆنەى (12)يهمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كات و لهپهيامهكهدا هاتووه: له‌قۆناغی ئێستادا كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به ره‌وشێكی ناسك و هه‌ستیاردان، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پێویسته كار بۆ یەكڕیزی و يه‌كهه‌ڵوێستى نێوان هێز و لایەنە سياسييهكانی كوردستان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلى كوردستان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانمان.
بۆ بەڕێز مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی
بابەت / په‌یامی پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادی ...
بەبۆنەی(12)يههمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی (بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی) بەناوی خۆمان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK، جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین و خوازیارین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤهچوونتان.
بەڕێزان: بزوتنه‌وه‌ی چاكسازی نیشتمانی له‌ماوه‌ی (12) ساڵ ته‌مه‌نی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بووه و هه‌میشه كاری بۆ پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌بایی كردووه، هه‌روه‌ها له قۆناغی ئێستادا كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به ره‌وشێكی ناسك و هه‌ستیاردا ده‌ڕۆن، بۆ ده‌ربازكردنی ئه‌م ره‌وشه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پێویسته كار بۆ یەكڕیزی و يه‌كهه‌ڵوێستى نێوان هێز و لایەنە سياسييهكانی كوردستان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی دیكه جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان.
هەر سەركەوتوو بن ... لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
هه‌ولێر- باشووری كوردستان