میدیا – كه‌ركووك:
هه‌رێمى كه‌ركووكى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌شداری به‌ڵگه فيلمى ( عه‌رعه‌ر و سه‌گه‌كانى عه‌جاج) له ده‌رهێنانى محه‌مه‌د حاجى قادر له شارى كه‌ركووك ده‌كات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه رێكه‌وتى 30/8/2026، ( هه‌ڤاڵ سه‌رمه‌د زوراو به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كه‌ركووكى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK) لەسەر بانگھێشتی تۆڕى ميديايى كوردستان KMN له ژێر چاودێرى مه‌كته‌بى رێكخستنى پارێزگاى كه‌ركووك- گه‌رميان- خانه‌قينى پارتى ديموكراتى كوردستان PDK، به‌شداری به‌ڵگه فيلمى ( عه‌رعه‌ر و سه‌گه‌كانى عه‌جاج) له ده‌رهێنانى محه‌مه‌د حاجى قادر، له‌هۆڵى لايفستى له پارێزگاى كه‌ركووك ده‌كات كهفيلمێكى بهڵگهيى – ديمكۆمێنتكارييه و تیشکى خسته سەر یەکێک لە تاریکترین و سەختترین قۆناغە تراژیدییەکانی مێژووی گەلی کوردستان؛ ئەویش تاوانی ئەنفال و شاڵاوەکانی گواستنەوەی زۆرەملێ و زیندانیکردنی هەزاران خێزانی کوردە لە بیابانەکانی باشووری عێراق (بیابانی نوگرەسەلمان و عەرعەر)، فلیمەکە لە ڕێگەی گێڕانەوەی بەڵگەنامەیی و شایەتحاڵە زیندوەکانەوە، ئازارە قووڵەکانی پرۆسەی ئه‌نفال، ڕاگواستن، بێبەشبوون لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ، و ژیانی تالی کەسووکاری ئەنفالکراوان دەخاتە ڕوو، تاوەکو وەک بەڵگەیەکی مێژوویی و ڕەمزێکی زیندووی ئازار و خۆڕاگریی نه‌ته‌وه‌ى كورد بمێنێته‌وه.