میدیا - هەولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٨ / ٦ / ٢٠٢٦، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی نووسەرو بیرمەندی ناسراوى كوردستان، بەڕێز مامۆستا حەمە کەریم هەورامی-ی کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (زیلان سارمەمی ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولێر سەردانی نووسەرو بیرمەندی ناسراوى كوردستان بەڕێزمامۆستا (حەمە کەریم هەورامی)یان کرد و، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا بەڕێز مامۆستا (حەمە کەریم هەورامی) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.