میدیا – سلێمانی:
كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNKكۆبوونەوەی گشتى خۆی به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانی لە پارێزگای سلێمانی ساز ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 17-1-2026 كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) ، به‌ئاماده‌بوونی هاوسه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) له هۆڵی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌تCDO له پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روویداوه ئه‌نجامدا به‌تايبه‌ت قسه و گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى ره‌ه‌وشى رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كرد، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سياسيى YNDK و فاخر نانه‌كه‌لى ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی YNDK ) به‌شدار بوون.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چڕ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان كرا و له‌م باره‌یه‌وه (د. شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سياسيى YNDK ) به ئه‌ندامانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند: " پێویسته KNK چه‌ترێكی نه‌ته‌وه‌یی بێت و كار بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی بكات و ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای كوردستانیش زۆر هه‌ستیاره و داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان به رێگه‌ی جیاواز دژایه‌تی گه‌لی كوردستان و مافه‌كانمان ده‌كه‌ن و پێویسته هه‌موو لایه‌كمان پشتگیری له رۆژئاوای كوردستان بكه‌ین له‌دژى ئه‌و هێرشه ناڕه‌وايانه‌ى له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌تى توركيا و ميليشيا چه‌كداره‌كانى سوريا ده‌كرێته سه‌ر گه‌ڕه‌ك و شاره كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان یه‌كریز و یه‌كده‌نگ بین و به‌ره‌نگاری ئه‌و دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و داگیركارییه ببینه‌وه و پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان له باشوور و رۆژئاوای وڵات و پاڵپشتى له راپه‌ڕين و خۆپيشاندانه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بكه‌ین بۆ رزگارى و ئازادى ئه‌و به‌شه‌ى وڵات.